ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران… به‌هۆی لافاو 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ شاری مه‌شهه‌دی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئێران به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون و زیانی داراییشی لێ كه‌وته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ حه‌مید ڕه‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ مه‌شهه‌ده‌وه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا و ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێن بوون زیاد بوونه‌ و تیمه‌كانمان له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و دوو ئۆتۆمبێلیش هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ گیریان خواردووه‌.

هاوكات، موحسین دیواری، قایمقامی مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ به‌شێك له‌ دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌شهه‌د زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك خانووش وێران بوون.

به‌هۆی بارانبارینی به‌رده‌وام لافاو له‌ شاری مه‌شهه‌دی ئێران دروست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین

دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین