ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستی ئەو پسپۆڕییە یاساییانەی کە ڕێگەپێدراون بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری دیاری بکرێت، ئاماژەی بەوەشدا، ئامارە نوێیەکانی نەخۆشانی ئایدز کە تۆمارکراون بەهۆی ناوەندەکانی جوانکارییەوە بووە.

 ئەندامی لیژنەکە سەنا ئەلئەزیرگاوی ڕایگەیاند، لیژنەکە داوای لە وەزارەتی تەندروستی کردووە کە کرێکارانی بواری جوانکاری دەستنیشان بکات، چونکە پزیشکانی “دەموچاو و لوت” بە شێوەیەکی یاسایی مافی کارکردنیان هەیە لەو بوارەدا، لە کاتێکدا یاسا ڕێگە بە پزیشکانی ددان نادات، هەروەها داوا لە وەزارەت دەکات کە پەسەندکردنی لێهاتوویی و یاسایی بوونی بابەتەکە دیاری بکات.

 ڕاشیگەیاند، “ئامارە نوێیەکان بۆ تووشبووانی نەخۆشی ئایدز، بەهۆی ناوەندەکانی جوانکارییەوە تۆمارکراون، بەتایبەتی کە ژمارەی سەنتەری جوانکاری مۆڵەتپێدراو تەنها 79 سەنتەرە لە سەرتاسەری وڵاتدا“.

دەشڵێت: هیوادارم هەموو سەنتەرە جوانکارییە بێ مۆڵەتەکان دابخرێن. هەروەها  لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراقدا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەری ڕەسافەی بەغدا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمساڵ یازده‌ حاجیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح

پەتایەکی مەترسیدار بەڕێوەیە

یاسین

‎لە بەغدا ئۆتۆمبێلێك بە چوار ملیار دینارەوە ون دەبێت

گوران