ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسپانیا بڕیاریدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت

 

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسپانیا كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت بڕیاره‌ به‌فه‌رمی دان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین دابنرێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز ڕایگەیاند بە بڕیارێک کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە ٢٨ی ئایاردا دەردەکرێت، بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

لە گوتارێکیدا کە لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ئیسپانیا پێشکەشی کرد، سانچێز بە ڕایگەیاندنی “کاتی ئەوە هاتووە گوتەکان بکرێنە کردار. ئەمە کۆتاییەک نییە، سەرەتایە” ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیار دەدەن بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.

ئەم گوتانەی سانچێز کە ڕایگەیاند دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن، لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتە سیاسییەکانی هاوبەشی حکوومەت لە پەرلەمان چەپڵەڕێزان کرا.

بەهۆی بڕیاردانی پەرلەمانی ئیسپانیا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، ئەمە بەس دەبێت بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکە لە ٢٨ی ئایاردا لەو بارەیەوە بڕیار دەربکات و بە فەڕمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: پێویستە بایەخێکی زیاتر بە زیاترکردنی ڕووبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان بدەین

یاسین

١٢ کەس به تۆمەتی هێرشکردن بۆسەر ریستوڕانتی کەی‌ئێف‌سی دەسگیر کران

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى دیکەى تۆمار کرد

یاسین