ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خانمه‌ پزیشكێكی عێراقی به‌ تۆمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی 46 ملیار دینار به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستگیر كرا

 

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ خانمه‌ پزیشكێكی عێراقی به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و به‌ده‌ستهێنانی 46 ملیار دینار به‌شێوه‌ی نایاسایی، به‌پێی ماده‌ی 295 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كرا.

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ دكتۆر مه‌نال سائیب ساعدی، به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌، یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا و هێزێكی ئه‌منی ئه‌و پزیشكه‌یان ده‌ستگیر كرد به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه و چه‌كی پاره‌.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ ئه‌و پزیشكه‌ تۆمه‌تباره‌ له‌ 30 دۆسییه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ ساخته‌كاری و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی فریو داوه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ساخته‌وه‌ 46 ملیار دیناری به‌ شێوه‌ی نایاسایی به‌ده‌ست هێناوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ كار كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و كاره‌ نا یاسایانه‌دا هه‌یه‌ ده‌ستگیر بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

دكتۆر مه‌نال سائیب ساعدی، پزیشكی پسپۆڕی ئافره‌تان و منداڵانه‌ له‌ به‌غدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەوێنە… هێڵکاریکردنی ڕێگەی نێوان کۆمەڵگەی شاخۆلان – دهۆک

سەڵاح

به‌ بڕی مليارێك و 100 ملیۆن دینار پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی دێلێژە – سەنگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

پەیاما سەرۆکێ حکومەتێ ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ ھاڤینێ

یاسین