ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مریکا: عراق لە ڕووداوی هێرشی سه‌ر کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بکۆڵێتەوە

 

ئەمەریکا هێرشەکانی سەر خواردنگە و کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە بەغدا سەرکۆنە دەکات و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمپانیا و خواردنگە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکان لە بەغدا سەرکۆنە دەکەن، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە بکات، بەرپرسیاران سزا بدات و رێگری لە هێرشی لەو شێوەیە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشانە سەرمایە و ژیانی عێراقییان دەخەنە مەترسییەوە و توانای عێراق بۆ راکێشانی وەبەرهێنەرە بیانییەکان لاواز دەکات.

رۆمانۆوسکی دووپاتیشیکردەوە، پابەندن بە هاوبەشیی 360 پلەیان لەگەڵ عێراق بۆ بنیاتنانی دەرفەتی ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی عێراقییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان لە تەواوی جیهان ئاشکرا کرا

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ بەناوی دەزگای خێرخوازی فێڵێكیان له‌ خه‌ڵك كردووە

سەڵاح