ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران تۆمەتەکانی سوید ڕەت دەکاتەوە

ڕۆژی هەینی باڵیۆزخانەی ئێران لە ستۆکهۆڵم ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن هەواڵگری سویدەوە ئاراستەی کرابوون بە دامەزراندنی باندی تاوانکاری بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی دژی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی، ئیدانە کرد و ئەو تۆمەتانەی بە “زانیاریی درۆ” لە قەڵەمدا.
نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاند: “پشکنین بۆ سەرچاوەی ئەو زانیاریانە بە ڕوونی دەردەکەوێت کە درۆیە”.
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەری سویدی لەسەر بەڵگەنامەکانی مۆسادی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کە بەرپرسی تۆڕی فۆکسترۆت، یەکێک لە باندە سەرەکییەکانی سوید، ڕەوا مەجید و ڕکابەرە سەرەکییەکەی ئیسماعیل عەبدە کە سەرۆکی باندی ڕومبایە، کار بۆ ئێران دەکەن.
چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵگری سوید، لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاستی کردەوە کە “ئێران سوود لە تۆڕە تاوانکارییەکانی سوید وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی دژی وڵاتان”.
ئەم تۆمەتە دوای دوو هەفتە دێت لە تەقەکردن لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم، هەروەها دۆزینەوەی “ئامێری تەقەمەنی چالاککراو” لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.
لەوبارەوە باڵیۆزخانەی ئێران ڕایگەیاند، بەداخەوە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوید تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمایان سەبارەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوەکانی سەر بە ئیسرائیل بڵاوکردەوە، هەروەها لێدوانی درۆ و هەڵبەستراویان لە دژی ئێران بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینی دەکات میدیای سوید متمانە بەو تۆمەت و ڕاپۆرتانەی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە نەکات” و کاردەکات بۆ “کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین”.
ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی سوید بانگهێشتی ڕاوێژکاری کاروباری ئێرانی کرد.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی یاسه‌مین كاكه‌یی

سەڵاح

تۆمەتبارێک دوای شەش ڕۆژ لە هەڵاتنی دەستگیر کرایەوە

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

سەڵاح