ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە زیارەتكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن دەكرێت

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر و بەرپرسانی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له‌ زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مەبەستی كارئاسانیكردن بوو‌ بۆ زیارەتکارانی ئێران و به‌شدارییان له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن كه‌ بڕیاره‌ لە رێگەی دەروازە سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمەران و ته‌مه‌رچینه‌وه‌ سه‌ردانی‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌كان له‌ باشووری عێراق بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی زیاره‌تكاران و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌‌ و خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان بۆیان و گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر، پاشانیش به‌ڕێكردنیان به‌ره‌و پارێزگاكانی باشووری عێراق جەختی لەسەر کرایەوە.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی کردەوە كه‌ پێویسته‌ ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ پێشوازیكردن له‌ زیاره‌تكاران، داواشی كرد هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌ كاتی هاتنیان تاكو گه‌ڕانه‌وه‌یان پێشكه‌ش بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرە دادەگرێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە پۆڵەندا هێنا

sirwan

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێك  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح