ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەحمەدی نەژاد خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران تۆمار کرد

سەرکۆماری پێشووتری ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد ناوی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە بڕیارە ٢٨ی حوزەیران بەڕێوە بچێت، تۆمار کرد.

لە ڕۆژی چوارەمی وادەی ناو تۆمارکردن، مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانی کرد.

دوای تۆمار كردنی ناوی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە ئەگەری پەسەند کردنی ناوەکەی، ئەوە یەکێک دەبێت لە بەربژێرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکە.

 گوتیشی، “لەسەر داوای خەڵکانێکی زۆر بۆ بەربژێربوونم لەم هەڵبژاردنەدا، بڕیارم دا کە ناوی خۆم تۆمار بکەم“.

ئەحمەدی نەژاد جەختی لەوەش کردەوە کە ڕەنگە ئەو قۆناغە ببێتە هۆی وەرچەرخانی زیاتر بۆ وڵاتەکە.

باسی له‌وه‌ش كر، لە ئەگەری بوونی بە سەرکۆمار، ئەرکی سەرەکی حکوومەتەکەی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەبێت، لەو باوەرەدام چارەسەری کێشەکانی بە لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی هاووڵاتیان، کەڵک وەرگرتن لە بیروڕای شارەزایان و کاریگەرییەکەی بونیادنەرانە لەسەر جیهان بەدی دێت“.

ئەحمەدی نەژاد لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٣ بۆ دوو خول سەرکۆماری ئێران بووە، بەڵام بەربژێرییەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ کە دەبوویە ڕکابەری حەسەن ڕووحانی کە براوەی هەڵبژاردنەکەش بوو، ڕەت کرابوویەوە.

بەربژێریی ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی ٢٠٢١ جارێکی دیکە لە لایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور (شورای نگهبان) ڕەت کرابوویەوە. لەم هەڵبژاردنەشدا ئیبراهیم ڕەئیسی بووە سەرکۆماری ئێران.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئایار ھێلیکۆپتەرێک کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان چەند بەرپرسێکی ئێرانی ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لە بەسەرکردنەوەی ھەوڵەکانی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر سنوورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

سەڵاح

بە هەزاران بەندكراوی عێراقی حوكمەكانیان تەواو كردووە و ئازادیش ناكرێن

یاسین