ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خامنەیی: ئیسرائیل خەریکە دەتوێتەوە

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دواییی ئایەتوڵڵا خومەینی، ڕێبەر و بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گوتی: هەڵمەتەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل پێویستیی ناوچەکە بوو، چونکە ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان نەخشەیەکیان داڕشتبوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەسەر سیاست و ئابووریی ڕۆژئاوای ئاسیا و هەموو جیهاندا زاڵ بێت.
خامنەیی گوتی: هێرشەکەی تۆفانی ئەقسا کە دەوروبەری پارەکە ڕووی دا، ڕاست ئەوە بوو کە ناوچەکە پێویستی پێی بوو.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: نەخشەیەکی هەمەلایەنەی بەربڵاو لەلایەن ئەمریکا و زایۆنیستەکان و شوێنکەوتووەکانیان و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە داڕێژرابوو، کە بەپێی ئەو نەخشە هەمەلایەنەیە بڕیار بوو پێوەندییەکان و هاوکێشەکانی ناوچەکە بگۆڕێن و پێوەندیی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بەگوێرەی ویستی ئەو ڕژێمە ڕێک بخرێت.
خامنە‌یی هەروەها گوتی: ئەمەش واتاکەی زاڵبوونی ڕژێمی زایۆنیستی بەسەر سیاسەت و ئابووریی سەرلەبەری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بگرە سەرلەبەری جیهانی ئیسلام بوو.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت: ئێستا ئەمریکاش لە بەرانبەر ڕای گشتیی کۆمەڵگەکانی جیهان ناچارە کاردانەوەی هەبێت و درەنگ یان زوو ناچار دەبێت دەست لە پشتیوانیی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵگرێت. ئەوە ڕژێمی زایۆنیستیش بە بەرچاوی خەڵکی دنیاوە خەریکە بەرە بەرە دەتوێتەوە و کۆتاییی پێ دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

له‌گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر هه‌وره‌بروسكه‌ له‌ سێ قوتابی ده‌دات، یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات

سەڵاح

تورکیا لە پرۆسەی تێکەڵ‌بوون بە یەکیەتیی ئەوروپادا بەرەو دوا گەڕاوەتەوە

یاسین