ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە لە 17 شارۆچکەی باشووری لوبنان فسفۆری سپییان بەکارهێناوە.

ڕێکخراوەکە هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، “ئیسرائیل بە شێوەیەکی نایاسایی 5 جار فسفۆری سپی بەکارهێناوە بەسەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی باشووری لوبنان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەکارهێنانی فسفۆری سپی لە لایەن ئیسرائیلەوە، بەڵگەی یاسای نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکات سەبارەت بە چەکی سووتێنەر”.

پێشتر ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی نیگەرانیی واشنتۆنی دەربڕی سەبارەت بەو زانیاریانەی پەیوەستن بە بەکارهێنانی تەقەمەنی فسفۆری سپی ئەمەریکی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لوبنان، ئەمەش لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست هات کە گوتی، ئیسرائیل ئەم تەقەمەنیانەی بەکارهێناوە لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح

به‌سره‌… بارهه‌ڵگرێك كۆمه‌ڵێك قوتابی شێلا به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووه‌

یاسین