ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران کارەکانیان دەگوازنەوە عێراق

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران ئاشکرایان کرد، کۆچی بەڵێندەران و کۆمپانیاکانی نەوتی ئێران بۆ عێراق دەستی پێکردووە، ئەمەش بەهۆی کارکردن و ئەو داراییەیە کە عێراق لە پەرەپێدانی کەرتی نەوتدا دەیدات، لە بەرامبەردا کارکردن لە کەرتی نەوتی ئێران دابەزیووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “کەسترش نیوز”ـی ئێرانی، کە ئاماژە بەوە دەکات، بارودۆخی سەختی کارکردن لە پیشەسازی نەوت لە ئێران کە زۆربەیان بەهۆی سزاکانەوەیە، وایکردووە زۆرێک لە بەڵێندەران بیر لە کۆچکردن بۆ عێراق بکەنەوە ، بە ئاماژەدان بەوەی کە ساڵی ڕابردوو گوێمان لە کۆچکردنی کرێکارانی نەوت بۆ عێراق بوو.

ماڵپەڕەکە باس لەوەش دەکات، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران دەستیان کردووە بە گواستنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانیان بۆ عێراق بەمەبەستی درێژەدان بە ژیانیان لە هەلومەرجێکدا کە سزای لەسەر نەبێت و بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەمیانە، هەروەها دەستکەوتنی دراوی ڕەق.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “بەهۆی کەمی پارەی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران بۆ دابینکردنی دارایی پرۆژەکان، زۆربەی کاروباری کۆمپانیا بەڵێندەرەکان خاو بوونەتەوە و هیچ هەواڵێک لەبارەی چالاکییەکانی گەشەپێدانەوە نییە، بۆیە چوونەتە عێراق بۆ گەشتێکی نوێی بازاڕکردن و پلانیان هەیە لەم وڵاتەدا کار بکەن“.

ڕاپۆرتەکە ڕوونی دەکاتەوە کە کەمی مووچەی کۆمپانیا ئێرانییەکان، بە بەراورد بەو پارەی کە عێراق لە پرۆژە نەوتییەکاندا دابینی دەکات، کەرتی نەوتی عێراق سەرنجی کۆمپانیان نەوتییەکانی ڕاکێشاوە، بەجۆرێک بەڵێندەرانی ئێرانی ئامادەن وەک بەڵێندەری پلە دوو لەگەڵ چینی و کۆمپانیا ئەوروپیەکان کار بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

سلێمانی… دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

دڵشاد

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین