ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بایدن: پێشنیازێكی گونجان پێشكه‌ش كراوه‌، ئاگربەست لە غەززە لەسەر حەماس وەستاوە

 

جۆ بایدن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە بارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، گوتی: “لەئێستادا، کارەکە بە دەستی حەماسە، ئیسرائیلەکان ھاوکارن، پێشنیازێکی گونجاو لەبارەیەوە پێشکەش کراوە و دەبینین لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چی ڕوودەدات“.

گوتیشی: “ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، لەسەر ھەڵوێستی حەماس وەستاوە“.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەرلە ھاتنی مانگی ڕەمەزان، گوتی: “پێویستە بەر لە ھاتنی مانگی ڕەمەزان، ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت، ئەگەر شەڕەکە تا مانگی ڕەمەزان بەردەوام بێت، ئەوە کارەکە زۆر مەترسیدارتر بێت و لەبەر ئەوە بە جیددی ھەوڵدەدەین، ئاگربەست لە غەززە، بەرلە ھاتنی مانگی ڕەمەزان ڕابگەیەندرێت“.

گوتیشی: “بە جیددی کار دەکەین، بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، چونکە فەڵەستینییەکان لە غەززە ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە“.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆك.. ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و 10 كه‌س ڕزگار كران

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت

یاسین