ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق… لەمساڵدا دوو سەرژمێری ئەنجامدەدرێت

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وتی، پارێزگارەکان راسپێردران ئامادەکاری تەواو بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری بکەن، وتیشی، له‌مساڵدا لەمساڵدا سەرژمێری گشتی ئەنجامدەدەن.

وه‌زاره‌تی پلاندان لە راگەیەندراوه‌كه‌دا، باسی له‌وه‌ كرد، بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسه‌ی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە عێراق، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، محەمەد تەمیم، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ پارێزگارە نوێیەکان کردووە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، لەمساڵدا دوو جۆر سەرژمێری ئەنجامدەدرێت، سەرژمێری یەکەم کە سەرەتایی و ئەزموونییە، لە مانگی ئایاری داھاتوو ئەنجامدەدرێت، سەرژمێری دووەمیش لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.

وەزیری پلاندانان پارێزگارەکانی راسپارد پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرژمێری لە پارێزگاکانیان ئامادە بکەن بۆ پرۆسەکە سه‌ركه‌وتوو بێت.

 

ئاژانسه‌كان

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی له‌ده‌ستدا

یاسین

یعقوب جادر: پڕۆژەی “هەژماری من” سوودی زۆری دەبێت بۆ مووچەخۆران

دڵشاد

له‌ به‌ریتانیا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

یاسین