ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی مۆسكۆ دەكات

 

سەرۆك بارزانی سەركۆنەی ئەو هێرشە چەكدارییەی كرد كە شەوی رابردوو كرایە سەر مۆسكۆی پایتەختی رووسیا و بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی سڤیل.

 

سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “بە توندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو لە مۆسکۆ دەکەین کە خەڵکی مەدەنی بێتاوانی کردە ئامانج”.

 

سەرۆك بارزانی راشیگەیاند “پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین”.

 

شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرش كرایە سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە شوێنێكی بازرگانی لە شاری كراسنۆگۆرسك لە دەوروبەری مۆسكۆ، چەكدارەكان بە هەڕەمەكی تەقەیان لە هاووڵاتییان دەكرد.

 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە هێرشەكەدا 90 هاووڵاتی سڤیل كوژراون و زیاتر لە 140 كەسی تریش بریندار بوون.

 

هەر دوای ئەنجامدانی هێرشەكەش، ڕێكخراوی داعشی خوراسان بەرپرسیارەتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

مندالیکی ٣ سال بە هۆی گرتنی کارەبا گیانی لەدەست دا

دڵشاد

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردسان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

یاسین