ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

 

ئەمڕۆ دوو شەممە 25- 3- 2024

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی تاکو و دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم .

وەهەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا , لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوادەبێت .

پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە (2 – 5 ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین / 6 – 8  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبیتەوە بۆ 5 – 6 کم

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی سێشەممە   26- 03- 2024

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە, وە هەروەها بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت. پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە. وە لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

خێراى با / مامناوەند دەبێت  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت , لەناوچەکانی گەرمیان ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/س بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی نیوەڕؤەدا.

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما /نزم بوونەوەیەکی کەم ( 2 – 3 ) پلە بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاویەکاندا. بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت, لەکاتەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ 4- 5 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15

سلێمانی :13

دهۆک :   11

زاخۆ  : 10

هەڵەبجە : 13

کەرکوک : 18

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

بەشی پێشبینی

2024-03-25

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

سەڵاح

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین

بانكه‌ بازرگانییه‌كان: سبه‌ی ده‌وامی ئه‌و بانكانه‌ی مووچه‌ دابه‌ش، ده‌كه‌ن ئاساییه‌

سەڵاح