ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسولخانه‌ی ڕووسیای كرد

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆکی دیوان و ژماره‌یه‌ک له‌ ڕاوێژکاران و به‌رپرسان له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، بۆ گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووی مۆسکۆ، سه‌ردانی کونسوڵخانه‌ی گشتیی ڕووسیایان له‌ هه‌ولێر کرد.

وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی، شانده‌که‌ پرسه‌نامه‌یه‌کی له‌ تۆماری پرسه‌دا نووسی و به‌ ناوی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزان و که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکوومه‌تی ڕووسیادا ده‌ربڕی.

له‌ پرسه‌نامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌یسه‌لمێنیت تیرۆر و تونڕه‌وی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددییه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ یه‌کگرتوو بێت و له‌ هاریکاریی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی دەستیپێکرد

دڵشاد

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین