ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تا کۆتاییی ساڵ هەزار ئامێری پارەدەر (ATM) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێن

 

پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆر و فەرمانبەران لە “هەژماری من” کە سیستمێکی پارەدانی دیجیتاڵییە، بەردەوامیی هەیە و تۆمارکردنی فەرمانبەران گەیشتووەتە ٢٦٠ هەزار کەس و ١٥٣ هەزار کارت دراوەتەوە تۆمارکراوان.

تا کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٤، نزیکەی ١٠٠٠ ئامێری پارەدەر  ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر دەکرێن، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندان کە تا ئێستا بریتین لە (BBAC – NBI – RT – Cihan – IIB) و سەرجەمیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دان پێدانراون و بەشداریکردنیان پەسەند کراوە.

ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکی تاقیکاری (ئەزموونی)، فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر مووچەکانیان لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە وەرگرتووە.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردووش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین، مووچەکانیان لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە وەرگرتووە.

بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکە بریتین لە:

1- دەستراگەیشتن بە سەدان ئامێری پارەدەر ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانی بەکارهێنەر بە یەکجار و بە خۆڕایی.

ئامێرەکان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.

2- دەستڕاگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانک.

3- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی کارتخوێن ناسراو بە PoS.

4- گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

5- دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی مووچەدا.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سووتانی ماڵێکەی ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

دڵشاد

تۆمەتبارێک دوای شەش ڕۆژ لە هەڵاتنی دەستگیر کرایەوە

یاسین

تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

دڵشاد