ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

 

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری دەڵێت، لەسەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ  دابینکردنی مووچە دەڕوات.

ئەم شارەزایەی ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی عێراق چوار ملیۆن و ٥٠ هەزار فەرمانبەری هەیە و نزیکەی شەش ملیۆن کەسی دیکەش بەناوی خانەنشین و  چاودێریی کۆمەڵایەتی مووچە لە حکومەت وەردەگرن.

بە پێی ئەم ئامارە لەسەدا ٢٥ی کۆی دانیشتووانی عێراق مووچەخۆرن.

مەروسمی هەروه‌ها دەڵێت، لەسەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات  و لە سەدا ٣٠ی ئەم داهاتە بۆ خزمەتگوزاری و ئیدارەی وڵات دەمێنیتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی: دیموكراسی له‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌

یاسین