ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا پێشنیارێکی نوێ بە ئیسرائیل دەدا

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، کە ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری “سی ئای ئەی” پیشنیارێکی پێشکەشی ئیسرائیل کردووە، پیشنیارەکەش ئەوەیە کە ئیسرائیل دیلێکی زۆری فەڵەستینی ئازاد بکات لەبەرامبەر ئازادکردنی 40 بارمتەی ئیسرائیلی.
سەرچاوەکە بە “سی ئێن ئێن”ـی گوت: ئەم پێشنیارە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی سێ قۆناغی ئاگربەستدا دەبێت و دوا پێشنیاری ئەمەریکاش لە کۆتایی هەفتەدا لە قاهیرە پێشکەش کرا.
پێش ئەم خولەی دانوستانەکان، دانوستانکاران باسیان لە ئازادکردنی نزیکەی 700 زیندانی فەڵەستینی کرد کە ژمارەیەکی زۆر لەوانەی سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە.
بەرپرسانی قەتەر و میسر و ئیسرائیل لەگەڵ بێرنز لە کۆتایی هەفتەدا لە قاهیرە بوون بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا دەیەوێت ڕێگە بە دانیشتوانی فەڵەستینی باکووری غەززە بدات کە لە باشوورەوە هەڵاتوون، بەبێ سنووردارکردن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە باکوور.
سەبارەت بە ئەگەری هەنگاوەکانی داهاتووش، سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، کە هەمووان ڕازیبوون لەسەر دیراسەکردنی ئەو پێشنیازە نوێیەی ئەمەریکا، هەروەها ڕاپۆرت دەدرێت بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، کە دواجار بزووتنەوەکە بڕیار دەدات.
س/ئارتی

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

نەتانیاهو: بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی هێرشکردنە سەر رەفەح له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

حزبوڵای لوبنان لە بەرزاییەکانی گوڵان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

سەڵاح