ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌ترسی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێت، بایدن هۆشداری ده‌دات

 

هێزه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی نه‌پساوه‌ی نوێییان كرده‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حزبوڵای لوبنانی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی باكووری ئیسرائیل  كرد، له‌ میانی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئێران هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، بایدنیش روو له‌ ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌ مه‌كه‌.

دوێنێ هه‌ینی، حزبوڵای لوبنانی كه‌ ئێران پاڵپشتی ده‌كات، رایگه‌یاند، ده‌یان مووشه‌كی كاتیۆشای به‌ئاراته‌ی باكووری ئیسرائیل هه‌ڵداوه‌، وتیشی، ئه‌م هێرشه‌ل له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌ كه‌ كردیه‌ سه‌ر شارۆچكه‌كانی باشووری لوبنان.

لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن هۆشداری دایه‌ ئێران ئه‌گه‌ر به‌نیازی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ دژی ئیسرائیل ئه‌نجام بدات.

وتیشی، ئه‌م كاره‌ مه‌كه‌.

 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی گوێزی ھیندی بۆ پێست و رووخسار

یاسین

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر تاكه‌ ده‌روازه‌كه‌دا گرت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح