ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیتاڵیا داوا لە ئێران دەکات دان بەخۆیدا بگرێت

 

لە نێوەندی ترس و نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی هێرشێکی ئاسمانی لە تارانەوە بۆ سەر ئیسڕائیل، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا دەڵێت، لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا قسەی کردووە و داوای لێکردووە دان بە خۆیدا بگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ تاجانی لە بەیاننامەیەکدا وتی داوای ” میانڕەیی ” لە وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان کردووە.

تاجانی وتی ” ناتوانین لەم قۆناغە ناجێگیرەی ئێستادا بکەوینە مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانەوە، پێویستە سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە بەرپرسیارێتی خۆیان پیشان بدەن.”

داواکەی تاجانی لە نێوەندی ترس و نیگەرانییەکاندا دێت سەبارەت بەوەی کە تاران تۆڵە لە ئیسڕائیل دەکاتەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیلەوە لەم مانگەدا بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا کە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەندامی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران.

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ناو غەززەوە، ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە لە سوریا زیاتر کردووە.

ڕۆژی هەینی بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی هێشتا مەترسییەکەی ئێران ” ڕاستەقینەیە.”

تاجانی داوای لە ئەمیرعەبدوڵاهیان کردووە ” کاریگەرییەکی میانڕەویی هەبێت لەسەر هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

عەلی خامنەیی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات

سەڵاح

دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت

یاسین

سەدر دەگەڕێتەوە نێو مەیدانی سیاسەت

یاسین