ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 90 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس  بەرزبونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 90 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 66 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 85 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 80 سەنت بەرزبوەتەوە.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بەرز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، هه‌ندێك په‌یج و هه‌ژمار دابخات

سەڵاح

ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

یاسین

هۆڵه‌ندا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ تاران داده‌خات

سەڵاح