ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا: پێیوابوو ئیسرائیل هەڵەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە

 

جۆن ساوەرس بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری بەریتانیا پێیوابوو ئیسرائیل هەڵەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە و بنیامین ناتانیاهۆش سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلٍ ئاسوودەیە کە سەرنجەکان لە کارەساتە مرۆییەکانی غەززە لابدات.

بەڕێوەبەری پێشووی MI6 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “سی ئێن ئێن” گوتی: ئێمە لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزداین دوای هێرشەکەی ئیسرائیل لە دیمەشق و وەڵامدانەوەی ئێران نابێت لەبیرمان بچێت کە وەڵامدانەوەی ئێران شکستخواردوو و نائومێدکەر بوو، وەک مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانیان بگەن و هیچ زیانێکیان بە ئیسرائیل نەگەیاندووە، پێموایە کە سەرۆکوەزیران ناتانیاهۆ هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکات لە ئێستادا، چونکە سێ هەفتە لەمەوبەر باسی کارەساتەکانی غەززەمان دەکرد و کە نزیکە لە شکستی هێرشەکانی ئیسرائیل، بەوهۆیەوە بۆردومانی کاروانی مرۆییان کرد و سەرنجەکانیان گۆڕی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێ لەوە تێبگەین کە ئەم شەڕەی نێوان ئیسرائیل و ئێران ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە و دوا جاریش لێدانی ئیسرائیل بوو لە کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، کە زۆر کەسی تووشی سەرسوڕمان کرد، بە ئیدارەی ئەمەریکاشەوە، پێموایە، ئێرانییەکانیشی تووشی شۆک کرد، بە هێرشکردنە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی، تەنانەت ئەگەر وەک بارەگایەک بۆ سوپای پاسداران بەکاریش هێنرابێت”.

ئەبەرپرسەی پیشووی هەواڵگری بەریتانیا دەشڵێت: پێموایە ئیسرائیل هەڵەیەکی ستراتیژی ئەنجامداوە، ئەوان پێیانوابوو دەتوانن لە تەنیشت غەززە لەژێر ئیدارەی حەماسدا بژین، بەڵام 7ـی ئۆکتۆبەر نیشانیدا کە ناتوانن ئەو کارە بکەن.

ئەوان لە تەنیشت حزبوڵڵا دەژین کە لوبنانی کۆنترۆڵکردووە،  هەروەها لە تەنیشت سووریا دەژین، کە ئێران پێگەیەکی گەورەی تێدا هەیە و ئێستا پێموانییە ئەو سەرکردە ئەمنییانەی ئیسرائیل کە لە مۆساد و شاباکن بەرگەی ئەمە بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵک داوا دەکەن سیستەمی سەرۆکایەتی کۆماری لە تورکیا هەڵبگیرێت و سیستەمی پەرلەمانتاری بگەڕێنەوە.

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

یاسین

پۆلیسی ئوردن بەگازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە

سەڵاح