ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فه‌رمانبه‌رێك زیانی ملیارێك دینار لە حكوومەتی عێراق دەدات

 

دەستەی دەستپاكیی عێراقی فیدراڵ بڵاوی كردەوە: ” لە فەرمانگەی جێبەجێكردنی رومادی، فەرمانبەرێك بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل، زیاتر لە ملیارێك دینار زیانی لە سامانی گشتی داوە.”

سەبارەت بە وردەكاریی دۆسیەكە هاتووە: “ئەو فەرمانبەرە لە هۆبەی چاودێریی، هەڵساوە بە كەمكردنەوەی ملیارێك دیناری قەرزارێك، لە بڕی ئەوەی ملیارێك و 950 ملیۆن دینار بۆ گەنجینەی گشتی بگەڕێنێتەوە، تەنیا 950 ملیۆن دیناری گەڕاندووەتەوە.”

بەپێی دەستی دەستپاكی بەهۆی پێدانی بەرتیل فەرمانبەرەكە ئەو كارەی كردووە و دەخت كراوەتەوە: ” فەرمانبەرەكە لە كاتی وەرگرتنی پێنج ملیۆن دیناری بەرتیل گیراوە و بەبەڵگەوە لەسەری سەلمێندراوە و دواتریش دەركەوتووە، كەسی بەرتیل دەر بەڵێنی پێدانی حەوت ملیۆن و 500 هەزار دیناری بە فەرمانبەرەكە پێداوە.”

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی (TRACE)، كە تایبەتە بە چاودێریكردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانییەوە لە بوارەكانی دارایی و بازرگانیدا، عێراق لە پلەی 163ی جیهانیدا لە پێوەرەكانی مەترسیی بەرتیلدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێخەری ‎ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەنابەرێکی سووری نەگەڕاندۆتەوە وڵاتەکەی

گوران

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین