ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بلومبێرگ: تورکیا هەموو هاوردە و هەناردە‌ی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەستاند

پێگەی هەواڵی “بلومبێرگ” بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هەموو هەناردەی بۆ ئیسرائیل و هاوردە‌ی لەم وڵاتە ڕاگرتووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە، چەندین جار ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل گرتووە.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەنقەرە ڕێگریی لە هاوردە و هەناردەکردنی کاڵای ئیسرائیلی لە بەندەرەکانی تورکیا کردووە.
بەم شێوەیە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەڵێن تورکیا ڕێگری لە وڵاتانی سێهەم دەکات بەندەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵای ئیسرائیلی بەکاربهێنن.
هێشتا ڕوون نییە ئەنقەرە ڕێگری لە ئیسرائیلیش دەکات لە بەکارهێنانی بەندەری جەیهان لە باشووری تورکیا. ئیسرائیل ئەم بەندەرە بۆ هاوردەکردنی نەوت لە ئازەربایجانەوە بەکار دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی هەفتەیەک مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت

یاسین

شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر په‌ره‌ی پێده‌درێت

سەڵاح

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی ڕەخنە لە سیاسیەتی ئەمەریکا دەگرێت لە بەرامبەر رووسیادا

یاسین