ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیەکان داوا لە ئەمریکا دەکات یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات

کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکان لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە حکوومەتی ئەم وڵاتە دەکات پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازیی ئێران بکات.
کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەی سەرەکییەکەی لە ئەمریکایە لە راپۆرتێکی تایبەت بە ئازادیی ئایینی لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2023دا، داوای کردووە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی پێشێلکردنی سیستەماتیک و سامناکی ئازادییە ئایینیەکان، بخاتە ڕێزی ئەو وڵاتانەی دۆخی تایبەت و مایەی نیگەرانییان هەیە.
لەم ڕاپۆرتەدا وێڕای ئاماژه بە ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیان بە تایبەت لە دژی حیجابی زۆرەملێ و سنووردارکردنی ئازادیی ئایینی و لە بەرانبەریشدا سەرکوتی توندی خەڵکی ناڕازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، داوا لە حکوومەتی ئەمریکا کراوە بە هەر دوو شێوەی تەکنیکی و دارایی، پشتیوانی لەو کەسانە بکات کە لە ڕێگای خۆپێشان و مانگرتنەوە بە شوێن ئازادییەکانی خۆیانەوەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە دەخرێتەروو

یاسین

وەزیری نێوخۆی تورکیا کوژرانی دوو بەرپرسی پەکەکەی لە شاری باتمان ڕاگەیاند

سەڵاح