ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەنتەری لۆجستیی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگەی هەڵەبجە دامەزرا

 

سەنتەری لۆجستیی هەڵەبجە بە تێچووی 700 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 2 هەزار و 800مەتر بونیات نراوە؛ کە لە چەند بەشێکی گرنگ پێک دێت وەک: بەشی کۆگا، ساردکەر، ئۆفیسی کۆگا و دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان.

فریاد نەجمەدین، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگەی هەڵەبجە لەم بارەیەوە دەڵێت: “سەنتەری لۆجستیی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەتی ناوخۆ – ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەکان؛ بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئاژانسی (THW)ی ئەڵمانیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ئەڵمانیا دامەزراوە”.

گوتیشی: “ئەم پرۆژەیە وەکو ژێرخانێکی ئابووری بۆ شاری هەڵەبجە بەکاردێت؛ کاتێک کە ڕووداوێکی سروشتی و کارەساتێک ڕوو لەم شارە دەکات. لەم سەنتەرە کەلوپەلی پێویست هەڵدەگیرێت و هاوکاریی کەسانی لێقەوماو و زیانبەرکەوتوو دەکرێت.

لە کۆگای سەنتەری لۆجیستیی هەڵەبجە، کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستیی گرنگ بۆ هاووڵاتییانی لێقەوماو دابین کراوە وەک: ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانی ناو کۆگاکە بۆ شوێنە دوورەکان، ئوتۆمبێلی بەرزکەرەوە، ڕایەخ، کەرەستەی پاککەرەوە، خۆراک، پێداویستیی منداڵان و پێخەف و دۆشەک.

لە هەولێر و سلێمانی، دهۆک و زاخۆ سەنتەری لۆجستی بوونیان هەیە؛ لە ئایيندەیەکی نزیکدا لە ئیدارە سەربەخۆکانیش سەنتەری هاوشێوە دروست دەکرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی ئێران: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئامانجەکانی پێکاوە

یاسین

سوپای سودان: دەسەڵات ڕادەستی خەڵکی سڤیل ناکەین تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەبێت

یاسین

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

سەڵاح