ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

ڕۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز میتیا لێسكۆڤار باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتنی ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و هەروەها پاراستنی كولتووری پێكەوەژیان و بەرگریكردن لە مافی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها پێزانینی هەبوو لەو پێشوازی وئامادەكارییەی بۆ سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان گیرابووەبەر و سەردانەكەی بە مێژوویی و گرنگ وەسف كرد. ئاماژەشی بەوەدا كە سەرباری ئەوەی گرفت و ئاڵنگاریی لە عێراقدا زۆر هەیە بەڵام لە زۆر بواریشدا پێشكەوتن هەیە كە مایەی دڵخۆشیە و هەرێمی كوردستان و بە تایبەت شاری هەولێری بە نموونەیەك لە سەقامگیری و پێشكەوتن لەقەڵەم دا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی سەردانەكەی قەداسەتی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق ڕایگەیاند كە گەلی ئێمە شانازی بە كولتووری پێكەوەژیان دەكات و پێویستە ئەو كولتوورە دەوڵەمەندتر بكرێت. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە كوردستان بە بوونی جیاوازی و ڕەنگاوڕەنگی جوانە و ناكرێ بە هیچ شێوەیەك ڕێگری هەبێت لەوەی پێكهاتەكان ڕۆڵی خۆیان لە ژیانی سیاسی و پارلەمانیدا ببینن.

پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڤاتیكان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … ئاماری سێ ڕۆژەی جەژنی ڕەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئامەد و مێردین ئاشكرا ده‌كرێت

سەڵاح

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە

یاسین