ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەریان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێ “له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين.” و “دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان له‌ رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.
له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به‌ خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/20

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب: سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ بكشێنه‌وه‌ و بارمه‌ته‌كان ئازاد بكرێن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

سەڵاح