ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە…

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٨٥٠ شیت واتا ٨٥٠٠ دەنک) حەبی هۆشبەر لەجۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیرا .

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢١ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن و هاوکات بڕی (٨٥٠ شیت) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢٢ـی ٥ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی حاجیانی کورد لە سعودیە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین