ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو ‎هۆكارانە چین دەبنە هۆی سوتانی ئۆتۆمبێل

شارەزاێكی میكانیكی ئۆتۆمبێل دەلێت هەموو سالێك لەگەل بەرزبوونەوە پلەی گەرما رۆژانە گوێمان لە سوتانی ئۆتۆمبێل دەبێت بۆ ئەمەش چەند هۆكارێك هەن تاوەكوو ئۆتۆمبێل گڕ بگرێت بسوتێت .

شاخەوان عەباس وەستایی میكانیكی ئۆتۆمبێل لە پیشەسازی باكور بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وادەكات ئاستی گەرمی بەنزین بەرزبكاتەوە بەتایبەت ئەو بەنزینەی كوالێتی نزم بێت ئەمەش دەبێتە هۆی گەرم بوونی فویل پەمپ دواجار ئۆتۆمبێل گر دەگرێت وە چەند هۆكارێكی تریش هەن بۆ سوتانی ئۆتۆمبێل .

وەستا شاخەوان گوتیشی لێچوونی هەر شلەمەنیك لە ئۆتۆمبێل جگە لە ئاو وادەكات ئەو رۆن و پیسیە بە لاشەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەوە بنوسێت ئەمەش ئاستی گەرمی بزوێنەرەكە بەرزتر دەكاتەوە هەندێ جار دەگاتە ئاستی گڕ گرتن بۆیە گرنگە لاشەی ئۆتۆمبێل بشورێت وە وە گێچی بەرزبوونەوە پلەی گەرمی بزوێنەر كارابێت .

ئەو شارەزایەی میكانیك گوتیشی دانانی ئایپاد وە پەستان خستنە سەر كارەبایاتی ئۆتۆمبێل زیاد لەو رێژەیەی بۆی دیاری كراوە وەكوو دانانی بلاجكتۆری بەهێز ئەمە وادەكات توانایی ئەو پالە پەستۆیەی نەبێت دەبێتە هۆی گڕ گرتنی ئۆتۆمبێل .

وەستا شاخەوان گوتیشی ئێستا بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان لە بەنزینەوە گۆراون بۆ غاز(LPG) ئەمەش دەبێت زوو زوو سیانە بكرێن تاوەكوو دلنیابن لە هیچ شوێنێك غازی لێناچێت چونكە غاز ئەگەری سوتانی زیاتر هەلەێك دەبێتە هۆی گڕ گرتنی ئۆتۆمبێل .

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر له‌ 250 کەس لە خەڵکی دێرەزۆر کەمپی هۆل جێ‌دەهێڵن

سەڵاح

سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا

یاسین

چەکدارانی داعش ئەفسەریک و چوار سەربازی سووریایان کوشت

یاسین