ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی گشتاندنی تایبەت بەخەرجکردنی مۆڵەتی کۆکراوەو پاداشتی کۆتایی ڕاژە بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا وردەكاریی خەرجكردنی مۆڵەتی كۆكراوە و پاداشتی كۆتایی راژەی بۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ روونكراوه‌ته‌وه‌و  رایده‌گه‌یه‌نن كه‌  لەسەر نووسراو و ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارەکان دراون.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌ێنێت، ئەو پۆلیسانەی کۆتایی بە ڕاژەیان هاتووە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە و تەمەنیشیان 45 ساڵ زیاترە، خانەنشین دەکرێن و شایستەی مۆڵەتی کۆکراوەش دەبن و بڕی پارەکەش لەسەر بنەمای دوا مووچە و دەرماڵەی پێش دەستلەکارهەڵگرتنیان دەبێت.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئه‌گه‌ر پیاوی پۆلیس ڕاژەکەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنیشی 45 ساڵ کەمتر نەبێ، شایستەی مووچەی خانەنشینی و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوە، پاداشتی کۆکراوەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت.

هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌، لە دوو حاڵەتدا مووچەی خانەنشینی و پاداشتی کۆتایی نادرێت، یەکەمیان: پۆلیسیێك لەحاڵەتی دەستلەکارکیشانەوە و خزمەتی زیاتر لە 15 ساڵی هەبێت، یان دەبێ مووچەی خانەنشینی پێ بدرێت، یان پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەت.
دووەم: ئەگەر کەمتر لە 15ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوە تەنیا پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتی پێدەدرێت.

هه‌ر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌، ئەو پۆلیسانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە و کەمتر لە 15ساڵ خزمەتیان هەیە، تەنیا مۆڵەتی کۆکراوەی 180 ڕۆژیان پێدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ کەس لە عێراق لە سێدارە دران

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبووەوە

سەڵاح

نەتانیاهو: بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی هێرشکردنە سەر رەفەح له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح