ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوندیی بە پارێزگاری ھەولێرە کرد

 

سەرۆکى حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگاری
هەولێر:
“ئەوەی پێویستە بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان ئەنجامى بدەن”

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەكى تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەو شەپۆلە بەهێزەى بارانبارین کە ناوچەکەى بەگشتیی گرتۆتەوە، بەدواداچوونى بۆ ڕەوشەکە و ئامادەکارییەکانى پارێزگاى هەولێر کرد و لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە ڕوونکردنەوەى پێویست سەبارەت بە ئامادەباشى سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە پێشکەش بە بەڕێزیان کرا.

هەروەها پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر سەرجەم ئەو پلان و بەرنامە و پڕۆژە و ڕێگه‌ چارەسەرییە پێویستانەى کە لەماوەى ڕابردوودا بە پاڵپشتى ڕاستەوخۆى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سنووری پارێزگاى هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى جێبەجێکراون و بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر کەمبۆتەوە.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێڕاى دەستخۆشى، فەرمانى کرد ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان بکرێت و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکارییەکی بەپەلە و پێویست دووپاتکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki