ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو كردەوە و تێیدا هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان:-

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم.

هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتییەک لە جیهان.

سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەری هەرێمی کوردستان دەکەم، کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە ئابوورییەی ڕووبەڕوومان بووەوە. هیوادارم ئەو ڕێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بەردەوام بێت و لەمەودوا، بابەتی مووچە کە مافێکی ڕەوا و دەستووریی خەڵکە، تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکی و ململانێیەکی سیاسی نەکرێت و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمیش، مانگانە بە شێوەیەکی ئاسایی، لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

هەروەها ئومێد دەکەین ئەم پێشکەوتن و هەنگاوانە، ببنە دەستپێکێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەش و هەموو ئەو گرفتانەی ماون بە لەیەکتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستووەرەوە، چارەسەر ببن.

جەژنتان پیرۆز و خوای مەزن كوردستان بپارێزێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

9ی نیسانی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە پارێزگایەکی کوردستان بووە پشووی فەرمی

یاسین

په‌یامێك له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری دهۆك ده‌كات

سەڵاح