ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکومەتی هەرێم له پێشینەیەک خۆش دەبێت

لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لەبارەی لێخۆشبوونی شەهیدان لە پێشینەی کشتوکاڵی جێبەجێ دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ڕۆژی 2ی4ی2024 دەرچووە و وێنەیەکی بە (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدان پاکتاو بکرێن.”

ڕوونیش کراوەتەوە، کە بڕیارەکە ئەو شەهیدانە دەگرێتەوە: “شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی.”

وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتە، کە ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

له ڕۆژی 2ی شوباتی 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان، هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە، کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە.”

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە شەڕی دژ بە داعش، هەزار و 686 پێشمەرگە شەهید بوونە.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

یاسین

له‌ سعوودیه‌ دانانی زمانی کوردی بۆ حاجیان ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

دڵشاد