ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میر حازم تەحسین  بەگ: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

میر حازم تەحسین بەگ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:” سەرۆک بارزانی وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ئێزدیان بووە و پشتیوانی خۆی بۆ ئێزدیان دیارکردەوە.
ئاماژەیشیدا، چەندین داواکاریمان لە سەرۆک کرد و لە داهاتوودا هەموویان جیبەجی دەکرێن.

میر حازم جەختیکردەوە، هەندێک لایەن هەن دەیانەوێ دەستێوەردان بخەنە نێو کاروباری ئێزدیان بۆیە سەرۆک بارزانی رایگەیاند کە ڕیگە نەدەن ئەم هەوڵە نامۆیانە سەربگرن و پێویستە نێوماڵی ئێزدیان یەکگرتوو بێت.

گوتیشی:لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی لە داهاتوودا حکوومەتی هەرێم لە ناوچە ئێزدینشینەکان و پەرستگایی لالش، چەندین پرۆژە ئەنجام دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە تەندروستی هەولێرەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

سەڵاح

لەدوو رۆژی داهاتوو پارەی مووچە دەگات

یاسین

چەند رێکارێک بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر دەگیرێتەبەر، پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن

سەڵاح