ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پارەی مووچە رەوانە دەکرێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌خۆرانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بۆ مانگی نیسان ناردووه و ‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بەغدا مووچه‌ی ڕە‌وانه‌ ده‌كات.

ڕۆژی چوارشەممە (1ـی ئایاری 2024) ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان مووچه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ئیخلاس دلێمی ئاماژەی بەوەشکرد: “وەک هەمیشە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی ناردووە، مانگی ڕابردوو گوتیان هەرێمی کوردستان لیستی سەربازی نەناردووە، بۆیە ئەم مانگە حکوومەت هەردوو لیستەکەی نارد، بەڵام هێشتا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق  سەخت و ئاڵۆزن”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە و مووچەکان خەرج دەکرێن”.

دلێمی گوتیشی: “سەرەتای مانگی پێنج مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت، ڕێکارەکانی بە بانکیکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، هەرچەندە حکوومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی لەسەر بانکە حکوومییەکان هەیە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەمەش چارەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت”.

سەرچاوە

کوردستان 24

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین