ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦۰۰ لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین دەکرێت

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە پاڵپشتی ڕێزدار “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، (٦٠٠) لاپتۆپ و(٦٠٠) داتا شۆی شەحن بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابینکرا.

لە راگەیندراوەکە هاتووە ، هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر لاپتۆپێکی پێدراوە ، لەم هەفتەیە هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر داتا شۆیەکی شەحنی پێدەدرێت کە بەهای لاپتۆپ و داتاشۆکان شەش سەد و حەوت ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینارە(٦٠٧،٨٠٠،٠٠٠) . دابینکردنی پێداویستیە سەرەکییەکانی مامۆستای ڕاهێنەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی ڕاهێنانی وەزارەتی پەروەردە (٢٠٢٣- ۲۰۳۰) دەبێت کە ئەمساڵی خوێندن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

یاسین

حزبوڵای لوبنان لە بەرزاییەکانی گوڵان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی جەنگی غەززە لە ٣٨ هەزار و ٣٠٠ کەس تێپەڕی

سەڵاح