ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎نەوزاد قادر : پێویستە پرۆژەێكی گرنگ بۆ ئەشكەوتی شانەدەر ئامادە بكرێت

شارەزاێكی بواری مێژوو دەلێت دۆزینەوەی كەلە سەرێك لە ئەشكەوتی شانەدەر روداوێكی گرنگە پێویستە پرۆژەێكی گرنگ ئامادە بكرێت كەلەرووی میدیایی و مێژووی و گەشت و گوزارەوە تاوەكوو زیاتر ئەم شوێنە بە جیهانی بناسێنین .

نەوزاد قادر مێژوو ناس و مامۆستای زانكۆ بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند هەبوونی ژیان پێش 75 هەزار سال لە كوردستانروداوێكی مێژووی گرنگە وە میدیا جیهانیەكان بە گرنگیەوە باس دەكەن لە هەمووشان گرنگتر ناوی كوردستان دەهێنرێت كە ئەمەش كاتێكیگرنگە كورد پرۆژەێكی باش ئامادەبكات بۆ زیاتر ناساندنی ئەو شوێنە .

نەوزاد قادر گوتی لە زۆر رەوە دەتوانین سود لە ئەشكەوتی شانەدەر ببینین چونكە تۆ ئێستا بەلگەی سەلمێندراوت لەژێر دەستە دەتوانیتبیكەیتە شوێنێكی مێژووی گرنگ چ رێبەری گەشتاری لەوێ ئامادەبێت بە زمانەكانی تر باس لەگرنگی شوێنەكە بكات یانیش لە رێگاییتابلۆوە هەموو ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەو ئەشكەوتە هەن بە زمانەكانی تر  لەوێ جێگیر بكرێن .

نەوزاد قادر باسی لەوەشكرد دەتوانین وەكوو لایەنی گەشتیاری سودی لێببینین چونكە لە جیهان دا زۆركەس خولیایی ئەوەیان هەیە لەوشوێنانە بگەرێن كە مێژوێكی كۆنیان هەیە ئەمەش دەبێتە شوێنێكی گرنگی گەشتیاری لەوێ هەم شوێنەكە دەبین هەم مێژووی كوردیششارەزا دەبن .

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالدا

یاسین

پەیامێكی پیرۆزبایی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس

گوران

‎سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

گوران