ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

لە یارییەکەی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی گرانادا.

 

لە ئەنجامدا یانەی مێرنگی توانی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە گرانادا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی ریال مەدرید توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 38 و دووی زیادکراوی ئەو تایمە لە لایەن یاریزانان گارسیا و گولەرەوە تۆماربکات و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

تایمی دووەم جارێکی تر یانەی شاهانە توانی دوو جار گۆڵی یانەی گرانادای خاوەن یاریگا بهەژێنێت و لە خولەکەکانی 49 و 58 لە ڕێگەی برایم دیازەوە تۆماربکەن و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی خولەکە خاڵەکانی گەیاندە 90 خاڵ و گراناداش بە کۆکردنەوەی خاڵ لە پلەی 19یە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە له 36 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

ئەستێرەیێکی یانەی شاهانە ڕێزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت

sirwan

Chat GPT تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کرا

یاسین