ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. بە سەرکردایەتی فۆدین مان سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یاریەکی هەفتەی 23ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی برێنتفۆرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا سیتی باشتر بینرا و چەند هێرشێکی مەترسیداریان کرد بەڵام لە خولەکی 21دا برێنتفۆرد گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان نێیل ماوپای تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی سێی زیادکراو فیل فۆدین ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەم یاریزان فیل فۆدین توانی بکاتە هاتریک و دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 53 و 70 بۆ سیتیزن تۆماربکات و سێ خاڵ و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

بەم بردنەوەیە، یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی، برێنفۆردیش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دەبینرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و تۆتنهامیش بردیەوە

sirwan

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی چێڵسی کرد و هەموانی شوککرد

sirwan

یاری دۆستانە.. هەڵبژاردەی ئیسپانیا شکستی هێنا

sirwan