ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رۆناڵدۆ دەیەوێت فێرناندێزی هاونیشتیمانی رازی بکات بۆ یانەی نەسر

 

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی، دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت برۆنۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانی و ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر یونایتد، رازی بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ ئەو ئامانجەی دەستپێکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوەیە دوای هاتنی برۆنۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانی، کۆتایی بە باڵادەستی یانەی هیلال بێنێت و رکابەری بەدەستهێنانی ناسناوەکان بکەن، بۆیە یانەکەشی ئامادەیە نزیکەی 80 بۆ 90 ملیۆن پاوەند، بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی مان یونایتد خەرج بکات.

برۆنۆ فێرناندێز هاوینی ساڵی 2020 بەرامبەر 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد کرد، ئەو ناوەڕاستکارە پۆرتوگاڵیە تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس شکستی بە ئاتالانتای هێناو بووە پاڵەوان

sirwan

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki