ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌لی كار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش

به‌ مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ لاوان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، ده‌رفه‌تی هه‌لی كار له‌ 11 یاریگه‌ی فوتساڵ (یاریگه‌ی بچووك) له‌ ناو گرووپه‌ نیشته‌جێبووه‌كان (سیتییه‌كان) ی هه‌ولێر ده‌ڕه‌خسێنێت.

یاریگه‌كان له‌م شوێنانه‌ن “لانه‌ سیتی، به‌ڕانه‌تی، شاری خه‌ونه‌كان، گه‌نجان سیتی، هه‌رشه‌م، كواترۆ MRF، زین سیتی، هه‌ولێری سه‌رده‌م، كوردستان، فیوچه‌ر سیتی، مۆدێرن سیتی”.

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاریگه‌یانه‌ بكه‌ن پێویسته‌ ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدا هه‌بێت:

• ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 22 – 35 ساڵیدا بێت

• باشتر وایه‌ ده‌رچووی كۆلیژی وه‌رزشی یان په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی بن، (ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی كه‌متریشیان هه‌بوو، هه‌ر سیڤییه‌كانیان بنێرن) وه‌رگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی ده‌بێت.

• شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له‌ باره‌ی وه‌رزشه‌وه‌ هه‌بێت

• خوڕه‌وشتی به‌رز بێت

• مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ری فه‌رمیی حكومه‌ت نه‌بێت.

 

تێبینی: پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان له‌ 6.3.2004 ده‌ست پێده‌كات و تا 12.3.2024 به‌رده‌وام ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌.

بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن: 07504160137

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

sirwan

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

sirwan

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

sirwan