ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول دەستبەردار نابێت و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد

لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی شیفێڵد یونایتد بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە شیفێڵد بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی لیڤەرپوول بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 17دا یاریزان داروین نونێز توانی تۆڕی گۆڵی بەرامبەری هەژاند و گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکرد،

پاش ئەو گۆڵە لیڤەرپوول چەندین هێرشی تریان کردەسەر گۆڵی میوانەکەیان،بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، یاریزان برادلی بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان و لە سوودی شیفێڵد تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە،

دوای ئەو گۆڵە لیڤەرپوول خۆی ڕێکخستەوە و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 77 و 90دا لەڕێگەی یاریزانان ماک ئەلیستەر و گاکپۆەوە تۆماربکات و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بووە خاوەن 70 خاڵ و لە پاریزگاری لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کرد، شیفێڵدیش تەنیا 15 خاڵی هەیە و لە پلەی کۆتایی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

sirwan

یاری دۆستانە.. ئەڵمانیا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و شکستێکی بە هۆڵەندا هێنا

sirwan

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

sirwan