ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. نیۆکاسل یونایتد گۆڵبارانی تۆتنهامی کرد

لە گەڕێکی نوێ و 33ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی نیۆکاسل یونایتد میوانداری تۆتنهامی کرد.

 

لە ئەنجامدا نیۆکاسلی خاوەن یاریگا توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە تۆتنهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، خاوەن یاریگا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی دوو گۆڵی لەسەر یەک و لە خولەکەکانی 30 و 32 لەڕێگەی یاریزانان ئەلیکساندەر ئیساک و ئەنتۆنی جوردون تۆماربکات، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر درا، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای خولەکەکانی تایمی دووەم جارێکی تر ئیساک تۆڕی گۆڵی میوانەکەی هەژاندەوە، دوا ئەوە تۆتنهام چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بە مەبەستی گۆڕینی ئەنجامەکە،

بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو لە خولەکی 87 دا نیۆکاسل گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی نیۆکاسل بەکۆکردنەوەی 50 خاڵ پلەی شەشەمی ڕیزبەندی گرتووە، تۆتنهامیش لە پلەی پێنجەمدایە و خاوەن 60 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ خه‌ون به‌ پریمه‌رلیگ ده‌بینێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس شکستی بە ئاتالانتای هێناو بووە پاڵەوان

sirwan