ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بەئاسانی بەرشەلۆنەی تێکشکاند و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی

لە یارییەکەی تری قۆناغی چارەکی کۆتایی، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بەرشەلۆنەی هێنا.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمدا، بەرشەلۆنە لە خولەکی 12دا لەڕێگەی رافینها گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان لە خولەکی 29 یاریزان ئاراوخۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە و پلانەکانی چاڤی تێکدا و ئەرکی بەرشەلۆنەی قورسکرد،

پاریس سوودی لەم دەرفەتەی وەرگرت و هێرش لە دوای هێرشیان برد و لە خولەکی 40 عوسمان دیمبلی ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە

 

لە تایمی دووەم پاریس سانجێرمان بەهێزی گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە خولەکی 54 ڤیتینا گۆڵی دووەمی پاریسی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریس هەژمارکرد و لە خولەکی 61 کیلیان ئێمباپێ بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و جیاوازییەکەی کرد بە دوو گۆڵ،

لە کۆتایی یارییەکە و لە خولەکی 89دا جارێکی تر ئێمباپێ تۆڕی گۆڵی شتیگنی هەژاند و چوارەم گۆڵی پاریسی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامەش پاریس سانجێرمان بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تێیدا ڕوبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بەردەوامە لە ڕکابەری

sirwan

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە نازناوەکە نزیککردەوە

sirwan