ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. جەنگی کلاسیکۆ لە سوودی ریال مەدرید کۆتاییهات

لە یاری لوتکە و کلاسیکۆی گەڕی 32ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە ریال مەدرید توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە بەرشەلۆنە بهێنێت.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 6دا بەرشەلۆنەی میوان گۆرزی خۆی وەشاند و گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی کریستنسن تۆمارکرد،

دوای ئەوە ریالی خاوەن یاریگا هێرشەکانی دەستپێکرد و لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەکی 18 بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، هێرشەکانی هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بەڵام هیچ گۆڕانکاری نەبینرا و یارییەکە وەک خۆی مایەوە.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر چەندین گۆڕانکاری لە یاریزانەکانیدا کرد و لە خولەکی 69 فێرمین لۆپێز گۆڵی پێشکەوتنی یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمارکرد، دڵخۆشی بارسا تەنیا چوار خولەکی خایاند و لوکاس ڤاسکێز گۆڵی بەرامبەری مێرنگی تۆمارکردەوە،

فشارەکانی یانەکان بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەردەوامبوون و چەندین هەلی مەترسیداریان دروستکرد، تاکو لە خولەکی یەکی زیادکراوی تایمەکە بێلینگهام گۆڵی سێیەم و دڵنیایی ریالی تۆمارکرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ، بارساش لە پلەی دووەمە بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرۆلیگ..ئاتلانتا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە لیڤەرکوزن هێناو بووە پاڵەوان

sirwan

چامپیۆنزلیگ..لویس ئێنریکێ بۆ یارییەکەی ئەمشەو هەڕەشە لە بارسا دەکات

sirwan

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

sirwan