ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی ئیتاڵیا.. هەرچەندە لازیۆ بردیەوە بەڵام یۆڤی گەیشتە یاری کۆتایی

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.

 

هەرچەندە لەم یارییەدا یۆڤانتۆس شکستی هێنا، بەڵام بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی لازیۆیی خاوەن یاریگا باشتر بینران و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە خولەکی 12دا یاریزان کاستیلانۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو لا لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون بەڵام هیچ گۆڵی تر نەبینرا.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 49دا جارێکی تر یاریزان کاستیلانۆس بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵی خانمە پیرەکەی هەژاند،

یانەی یۆڤی ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکرد و ئەمەش وایکرد زیاتر هێرش ببەن و لە پێناو تۆمارکردنی گۆڵێک،

ئەوەبوو لە خولەکی 83دا یاریزان میلیک گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، سەرەنجام ئەم یارییە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بە بردنەوەی لازیۆ کۆتایی پێهات بەڵام ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما گۆڕانکاریان بەسەر دادێت

یاسین

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە ئاشکرا دەکرێت

سەڵاح

کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بە ناجێگیری دەمینێتەوە

یاسین