ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 1/62024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەکادیمستان و مامۆستایانی زانکۆ قوتبیان و شارەزایان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد Ai لە کوردستان و عێراق لەهەولێر بەڕێوەچوو.
لەمیانی پێشکەشکردنی چەندین گوتار، لەبارەی گرنگی زیرەکی دەستکرد لەژیانی مرۆڤایەتی و پێگە و مامەڵەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە، بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.
هەروەها تیشکخرایە سەر سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژیایە، کە بە ئاراستەی خزمەتی مرۆڤایەتی و خزمەتگەیاندن و ئاسانکاریکردن بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانی ژیانی مرۆڤ بەگشتیی.
پاشان دەستکرا بە پێشکەشکردنی چەندین پەنێل لەبارەی سەرهەڵدان و فراانبوونی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە سوودگەیاندن بە کارەبا و پرسی وزە و برەودان بە رەوتی بازرگانی و ئابووری بەگشتیی.
هەروەها تیشکخرایە سەر دیموکراتیەتی پێشەکەوتنی زیرەکی دەستکرد و بڕینی هەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی.
ئەوەش خرایە ڕوو، لەداهوودا زیرەکی دەستکرد ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات وچەندین ئەرک بەڕێوەدەبات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

Volkswagen خزمەگوزاری GPT زیاد کرد بۆ ئۆتۆمبێلەکانی

یاسین

Elon Mask بەنیازە ئەپێک بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بخاتە بازاڕەوە

دڵشاد

کۆمپانیای Apple کۆتایی بە FineWoven هێنا

یاسین