ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Apple لاپتۆپێکی نوێ MacBook Airنمایش ده‌كات

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای (Apple) بەشێوەیەکی فەرمی مۆدێلەکی نوێی لاپتۆپی (MacBook Air) بە دوو جۆر قەبارەی شاشەی (١٣ و ١٥ ئینج) و بەچیپی (M3) ڕاگەیاند.

هەردوو جۆرەکە لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە لە ئەمریکا هەروها وا بڕیارە لە (٨) ئەم مانگە لە تەواوی جیهان بەردەست دەبێت. هەروەها تەمەنی پاتری (١٨) بەبەراورد بە لاپتۆپی (MacBook) پێشوتر زۆر زیاترە هەروەها تایبەتمەندی وێبکامێکی (١٠٨٠پی) و ڕادیۆی وای فای (٦E ) نوێکراوەی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها شاشەی جۆری (LiquidRetina) و دەرچەی هێدفۆنی (٣.٥) ملمیان هەیە. هەروەها توانای پشتگیریکردنی دوو شاشەی دەرەکییان هەیە. هەردوو مۆدێلەکە بە چوار ڕەنگ بەردەستن هەروەها بەهۆی چیپی (M3) یەوە (60%) خێراتربووە لە مۆدێلی ((M1

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ یوتیوبەرەکان زیاد دەکات

یاسین

کۆمپانیای ئه‌پل تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ کەمئەندامان زیاد دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای Microsoft ئەپەکانی Android رادەگرێت

دڵشاد